Mahmut Nabi
12 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئیدارە پیشەسازییەکانی بەرگریی تورکیا، ئیسماعیل دەمیر رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ یەکەمجار لە جیهاندا هەڵدانی مووشەکی کروزی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە.
ئیسماعیل دەمیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە، مووشەکی دروستکراوی ناوخۆیی "ÇAKIR" لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "AKINCI TİHA"ەوە هاوێژراوە.
راشیگەیاند، "ÇAKIR" بە بزوێنەرێکی تەواو دروستکراوی خۆماڵی تەقێنراوە و بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە.
سەرۆکی ئیدارە پیشەسازییەکانی بەرگریی تورکیا گوتیشی: "با ئەم مووشەکە دیاری پیشەسازییەکانی بەرگریی بێت بۆ سەدەی تورکیا".