Mehmet Fatih Aslan,Müslüm Etgü
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
ئورفا - AA
له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی هەنگاوی یه‌كه‌می دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام لە خۆرهه‌ڵاتی فورات له باکووری سووریا، دووه‌مین گه‌ڕانی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی سوپای توركیا و سوپای ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد.
به‌دووری ١٥ كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ئاكچهكاله سەربە پارێزگای ئورفا، كاروانی سوپای توركیا كه له چوار زرێپۆش پێكهاتووه، مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له گه‌ڕانی وشكانی هاوبه‌ش به‌ئاڵای توركیاوه سنووری تێپه‌ڕاند و گه‌یشت به كاروانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا.
سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا له گونده‌واری گرێ سپی گه‌ڕانی وشكانی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران له خاڵی سفری سنوور چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن.
پێشتر سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا جارێك گه‌ڕانی وشكانی هاوبه‌شیان له هه‌شتی ئه‌یلوولدا ئه‌نجامدا كه نزیكه‌ی سێ كاتژمێری خایاند و، شه‌ش جاریش فڕینی هاوبه‌شی هێلیكۆپته‌ریان ئه‌نجامداوه.