Kağızman Ali Çelik
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له ریزه‌كانی په‌كه‌كه و پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ ئەو رێکخراوە، حه‌وت كه‌س له قەرس ده‌ستگیركران كه سه‌رۆكی لقی هه‌ده‌په له شارۆچكه‌ی كاغزمان كه‌مال ئاڤجی و سه‌رۆكی لقی ده‌به‌په‌ی شارۆچكه‌كه عه‌لی باغی یەکێکن لە دەستگیرکراوەکان.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی قەرس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شارۆچكه‌ی كاغزمان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ئه‌نجامدا كه به‌رپرسانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په لە نێویاندابوو.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا، حه‌وت كه‌س ده‌ستگیركران كه كه‌مال ئاڤجی سه‌رۆكی لقی هه‌ده‌په له شارۆچكه‌ی كاغزمان و عه‌لی باغی سه‌رۆكی لقی ده‌به‌په‌ی شارۆچكهكهشیان تێدایه.
هاوكات پشكنین بۆ ماڵ و شوێنی كار و بینا حزبییه‌كانی دەستگیرکراوەکان ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
راگه‌یه‌نرا ئه‌و حه‌وت كه‌سه به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی ماددی بۆ رێكخراوه‌كه و پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆیان" ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شارۆچكه‌كه كران.