Sangar Hamad Azeez
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "ئه‌وانه‌ی پاره‌ی دانراویان هه‌یه با بێن پاره‌كانیان بگۆڕن به ئاڵتوون، بیگۆڕن به لیره‌ی توركی. با لیره‌ی توركی و ئالتوون به‌هایان به‌رزبێته‌وه".
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دراو، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هیچ نیگه‌ران مه‌بن، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و گه‌مه‌یه تیكدهدرێت. پێشتریش ئه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، له 2007 و 2008دا ئه‌نجامیاندا. ئه‌وكات گوتم؛ تێده‌په‌ڕێت، ئێستاش هه‌مان شت ده‌ڵێم تێده‌په‌ڕێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ده‌ڵێم جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سو‌و چاره‌یه‌كی دیكه نییه. با ئێمه ته‌ماشایه‌كی جیهان بكه‌ین. ئایا له ئه‌مریكا، له ژاپۆن، له ئه‌ورووپا، رێژه‌ی سو‌و به‌رزه؟ باشه لای ئه‌وان كه ئه‌وه‌نده نزمه بۆچی لای ئێمه له 14،15 و 16دایه. ئێمه به سووی كه‌م ده‌رگا له به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ردا ده‌كه‌ینه‌وه. سووی به‌رز كه‌رتی دارایی ده‌بوژێنێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ش به بانكه گشتییه‌كان ده‌ڵێم".