Abdullah Shukur
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA |
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەولەت باخچەلی رایگەیاند: "خەڵاتیان بۆ (دۆزینەوەی) سەری پەکەکەییەکان داناوە. لە کاتێکدا ئەمریکا ناونیشانی ھەر سێ تیرۆریست زۆر باشتر دەزانێ و ئەگەر بیانەوێ دەتوانن قۆڵبەستیان بکەن".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەولەت باخچەلی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "خەڵاتیان بۆ (دۆزینەوەی) سەری پەکەکەییەکان داناوە. لە کاتێکدا ئەمریکا ناونیشانی ھەر سێ تیرۆریست زۆر باشتر دەزانێ و ئەگەر بیانەوێ دەتوانن قۆڵبەستیان بکەن".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەولەت باخچەلی دەشڵێت: "وادەزانن بە درێژای سنوورەکانی باشوورمان بەناو کوردستانی گەورە (ئیسرائیلی گەورەی نوێ)، دادەمەزرێنن، تورکیا و گەلی تورکیا ھەرگیز رێگ و مۆڵەت بەم ناپاکییە نادات"
باخچەلی لە درێژەی تویتەکەیدا نووسیوێتی: "ئیتر لەمەودوا ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە، ئەمریکا چۆن و بە چی شێوازێک پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا دەبەستێتەوە. بە پێداگرییەوە چاودێری ئەمە دەکەین. ئەمانە خەڵاتیان بۆ سەری پەکەکەيیەکان داناوە. ئەوەی کە راستی بێت، ئەمریکا بە ھەموو کەسێک ناونیشان و پێگەی ئەم سێ تیرۆریستە دەزانێ. ئەگەر بیانەوێ ئەم دڕندانە دەستبەجێ دەستگیر دەکەن. نیازی ئەمریکا شتێکی دیکەیە، سیناریۆیەکی دیکەیە. باش دەزانن کە پەکەکە یەکسانە بە یەپەگە. پەکەکە یەکسانە بە فەتۆ و یەپەگە. کاتێک خەڵاتیان بۆ تیرۆریستانی پەکەکە داناوە، ئەی چی لە فەتۆچییەکان دەکەن. نابێ ئەمریکا خواستی پارێزگاریکردن لە فەتۆ و یەپەگەی ھەبێت".