İdiris Okuduci
07 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2023
نەباتیە - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بەسەر ئاسمانی بەیروتی پایتەختی لوبنان و شاری سوری باشووری وڵاتەکەدا سووڕانەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی لوبنان NNA، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە سوپای ئیسرائیل، کایەی ئاسمانیی لوبنانیان بەزاند و چوونە ئاسمانی وڵاتەکە.
فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ماوەیەک بەسەر ئاسمانی ناوچەی داحیە کە بە قەڵای حزبوڵڵا لە بەیروت ناسراوە فڕینیان ئەنجام دا.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ماوەیەکیش بەسەر ئاسمانی شاری سوری باشووری لوبناندا سووڕانەوە.