Ferdi Türkten
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند: "كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی واشنتۆن پۆست بۆ تیرۆریستێك كه ئه‌مریكا خه‌ڵاتی له‌سه‌ر داناوه و له‌لیستی تیرۆری ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپادایه، پڕۆپاگهندهكردنه بۆ تیرۆر به ئاشكرا و پێشێلكردنی یاساكانی ئه‌مریكایه".
كاڵن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوێكی جه‌میل بایك كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی واشنتۆن پۆست‌دا، به ئابڕووچوونێكی گه‌وره ناوبرد.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كاڵندا هاتووه،
"كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی واشنتۆن پۆست بۆ تیرۆریستێك كه ئه‌مریكا خه‌ڵاتی له‌سه‌ر داناوه و له‌لیستی تیرۆری ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادایه، پڕۆپاگهندهكردنه بۆ تیرۆر به ئاشكرا و پێشێلكردنی یاساكانی ئه‌مریكایه. ناكرێت ئه‌مه به ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و راده‌ربڕین ناوببرێت. ئه‌م دۆخه جیاوازیی نییه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوی ئه‌ندامانی داعش و قاعیده له رۆژنامه‌كاندا. نیشاندانی سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌ك نوێنه‌ری كورده‌كان، پێش هه‌موو شتێك سووكایه‌تیكردنه به كورده‌كان. توركیا به‌رده‌وامده‌بێت له دژایه‌تیكردنی هه‌موو جۆرێكی تیرۆر و ئه‌وانه‌ی كه پشتگیری‌یان ده‌كات".