Çiğdem Alyanak,Murat Paksoy,Sefa Mutlu,Ramal Abdullah Mahmood
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
ئیستانبوڵ – AA
جێگری سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی، عەلی ئیحسان یاڤوز رایگه‌یاند "جێگای سه‌رسوڕمانه له كاتێكدا هێشتا پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو نه‌بووه و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی راده‌ست نه‌كراوه كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو خۆی به سه‌رۆك شاره‌وانی ناساندووه".
یاڤوز ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه و یهكلاییبوونهوه به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌درێته كاندیدان، به‌ڵام له دوای ئه‌وه كاندیدی سه‌ركه‌وتوو ده‌توانێت خۆی وه‌ك "سه‌رۆك" بناسێنێت و گوتی: "هیچ یه‌ك له‌وانه نه‌بووه. له‌م روانگه‌یه‌وه كاندیدی جه‌هه‌په به تایبه‌ت داوا ده‌كات ئه‌و پرۆسه‌یه رابگیرێت و چی زووه خۆی به سه‌رۆك بناسێنێت. ته‌نانه‌ت بۆچوونێكی له‌و جۆره ده‌رده‌بڕێت كه 'به‌ڕێز سهركۆمار بێت و ده‌ستی به‌رزبكاته‌وه'".
یاڤوز بۆ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو گوتی: "كه ره‌وشه‌كه ئاوایه چۆن ماف به‌خۆت ده‌ده‌ی خۆت وه‌ك سه‌رۆك بناسێنی و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به بێسنووری دابنێیت؟ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین زۆر سرووشتیی، ئاسایی و یاساییه. ئێمه ده‌ڵێین با ده‌نگی زیاده نه له به‌رژه‌وه‌ندی و نه له دژی ئیمامئۆغڵو بنووسرێت. ده‌مانه‌وێت ده‌نگی خۆمان بۆ خۆمان بنووسرێت".
یاڤوز سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه له‌و باوه‌ڕه‌دان راستییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و گوتی: "هه‌موومان ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كه‌ین. ئه‌وه پێویستییه‌كی دیموكراسییه كه ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و ئاك پارتی-یش په‌سه‌ندی بكه‌ن، به‌ڵام با رێگه بده‌ن سه‌ره‌تا پرۆسه‌ی تانه‌كان بگاته ئه‌نجام و پرۆسه‌ی دادوه‌ری به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت".
له‌باره‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناوبراو گوتی: "لە سانجاکتەپە بڕیاردرا دەنگەکان دووبارە ئەژماربکرێنەوە. ئەوەی ئێمە رەتکرایەوە و پارتی گەلی کۆماری تانەی لێدا و ئەو بڕیارە دەرکرا. تەنها لە سانجاکتەپە؟ لە زۆر ناوچەی تورکیا تانە دراون. پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو و ئەم هەڵبژاردنەشدا، ئەو مافەی بەخۆی رەوا دەبینێت، بەئێمەی رەوا نابینێت. بە شێوازێكی هەڕەشەئامێز ئاماژەكردن بۆ شەقام لە پیاوی دەوڵەت و سیاسەتمەدارێک ناوەشێتەوە. ژمارەیەکی زۆر کەمتر سندوق کرانەوە و ئەو تانە ماددییانەی ئێمە دابوومان، کەمێکیان تاوتوێ‌کران، بانگەشەی زۆر کەمیمان کرد، بەڵام سەرەڕای ئەمە جیاوازیی نێوانمان لە ٢٩ هەزارەوە بۆ خوار ٢٠ هەزار دابەزیووە".