Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش: ''تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەلای سوپا و وەزارەتی بەرگریی تورکیا بوونی نییە کە پشتڕاستی ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانە بکاتەوە. ئەگەر بهاتایە و زانیارییەک کە پشتڕاستی ئەوە بکاتەوە هەبووایە، ئەوا بۆ رای گشتیمان بڵاودەکردەوە."
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش سەبارەت بەو دیمەنانەی دەگوترێت لە سووریا تۆماركراون رایگه‌یاند: ''تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەلای سوپا و وەزارەتی بەرگریی تورکیا بوونی نییە کە پشتڕاستی ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانە بکاتەوە. ئەگەر بهاتایە و زانیارییەک کە پشتڕاستی ئەوە بکاتەوە هەبووایە، ئەوا بۆ رای گشتیمان بڵاودەکردەوە".
كورتوڵموش له‌میانی پشووی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیادا لێدوانی بۆ رۆژنامه‌واناندا و سه‌باره‌ت به‌و دیمه‌نانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له سووریا تۆماركرابێتن دوا.
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش گوتی: "ئەم جۆرە رێکخراوە تیرۆریستییانە، پیسترین و رەوشت نزمترین میکانیزمەکانی جیهانن. لە رێگەی بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە ڤیدیۆیەکەوە دەیانەوێت چی بکەن؟ دەیانەوێت ترس لەناو خەڵکدا بڵاوبکەنەوە، هەوڵی ئەوە دەدەن هاووڵاتییان لەماڵەوە نەیەنە دەرەوە. دەیانەوێت هەمووان لەیەکتری و لە کەسانی تەنیشتیان بترسن. تەنها ئەم رێکخراوە نا، بەڵکو مەبەستم هەموویانە''.
جێگری سەرۆکوەزیران، نومان کورتوڵموش داوای له رۆژنامه‌وانان كرد ئاگاداری كاره‌كانیان بن و گوتی: "هه‌ندێك له‌هاوڕێیانی بواری میدیا، تكایه با بزانن چی ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شوێنی ئه‌وه نییه نابه‌رپرسانه په‌خشی تێدا ئه‌نجامبدرێت. توركیا به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له‌گه‌ڵ داعشدا له جه‌نگدایه. تێكدان و رووخاندنی وره‌ی گه‌لی توركیا به‌و دیمه‌نه ده‌ستكردانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، نیشتمان په‌روه‌ری نییه"
- "بانگه‌شه‌ی ناردنی هێز بۆ ئەلباب له‌لایه‌ن داعشه‌وه"
سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شه‌یه‌ی باس له ناردنی هێز ده‌كات له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ ئه‌لباب، كورتوڵموش رایگه‌یاند: "له‌به‌رئه‌وه‌ی داعش له مووسڵ به‌رگرییه‌كی زۆر به‌هێزی نیشاندا، نه‌توانرا ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ته‌واو بكرێت. وانییه كه ده‌ڵێن چه‌كدارانی داعش مووسڵ‌یان جێهیشتووه و روویان له ئه‌لباب كردووه. چه‌كدارانی داعش له مووسڵ ماونه‌ته‌وه. ئه‌و زانیارییه هه‌ڵه‌یه و بێ بنه‌مایه".
- "خه‌باتی نیشتمانیی توركیا، ماڵی باوكی هیچ كه‌سێك نییه"
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش گوتی: ''خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەیی تورکیا، موڵکی باوکی هیچ کەسێک نییە. لەم نیشتمانەدا مستەفا کەمال ئەتاتورک بەهای هاوبەشی هەموومانە. مستەفا کەمال ئەتاتورک سەرفەرماندار و دامەزرێنەری کۆماری تورکیایە، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش سەرفەرمانداری ئەمڕۆیە. لەبەرئەوە، هەوڵدان بۆ نیشاندانی رەجەب تەیب ئەردۆغان و مستەفا کەمال ئەتاتورک لە شوێنی جیاوازدا، لانیکەم لە رووی سیاسییەوە واتە چوونە ناو ژمارەیەک حساباتەوە. با هاوڕێیانمان واز لەمە بهێنن، چونکە هیچ سوودێکی نابێت''.
نومان كورتوڵموش رایگه‌یاند مه‌هه‌په به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی پڕۆژه‌یاسای گۆڕانكاریی ده‌ستوور و گوتی: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په سه‌باره‌ت به ده‌ستوور زۆر به‌ڕوونی و شه‌فافی به‌ڕیوه‌ده‌چن. هیچ لادانێك له ئارادا نییه له چوارچێوه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له سه‌ره‌تاوه دیاریكراون. مه‌هه‌په كه هاوڕای ته‌واوه، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئه‌م پاكێجی ده‌ستووره‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه و، له كۆمسیۆن ده‌ستكراوه به گفتوگۆكردن له‌سه‌ری".
ناوبراو باسی له گۆڕانكاریی ده‌ستوور كرد و به پێویستییه‌كی ناوبرد بۆ دامه‌زراندنی مۆدێلێكی كاریگه‌ری به‌ڕێوه‌بردن له توركیادا.
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش گوتی: "ئه‌م گۆڕانكاریی ده‌ستووره، گۆڕانكارییه‌كه كه داواكراوه بۆ دامه‌زراندنی مۆدێلێكی كاریگه‌ری به‌ڕێوه‌بردن. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران پشتگیریی بكه‌ن، ده‌خرێته به‌رده‌م گه‌ل. ئه‌گه‌ر گه‌لیش ده‌نگی 'به‌ڵێ'ی پێبدات، هیچ كه‌سێك توانای رێگریكردنی نابێت له‌مه. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو کە له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه سهركۆمار و سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووری دابنرێت و كاتی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له‌لایه‌ن پیاوه باڵاكانی دادگاوه تێكه‌ڵی مێژوو بووه".