Mazın Asad
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری سلۆڤینیا بۆروت پاھور لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش بۆ ھەردوو سەرکردە ساز کرا.
ئەردۆغان لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند: "لە ١٣ ی کانوونی یەکەمدا لە ئەنجوومەنی کاروباری گشتی یەکێتی ئەورووپادا سەرەڕای ھەڵوێستی نادیاری وڵاتێکی ئەندام، ئەندامەکانی تر بە ئارامییەوە مامەڵەیان کرد. جاریکی تر سوپاسی سلۆڤینیا دەکەم کە بەردەوام پشتگیری کردووین لە قۆناغی بەرەو ئەندامێتی یەکێتی ئەورووپادا. بەڵام ئەو دەستەواژەیەی دەڵێت 'لەم دۆخەدا ناکرێت کە وەرزی تر بکەینەوە' ئێمە وەک تورکیا قبوڵی ناکەین، ئەو مەرجانەی کە یەکێتی ئەورووپا باسی دەکات ئاستەنگی سیاسین".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئەو قەیرانانەی لەناویدان، کێشەی ھاوبەشە و تەنھا بە کاری ھاوبەش چارەسەر دەبێت. بۆیە دوورخستنەوەی تورکیا، مەترسییە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە. تورکیایەک کە لە دەرگا دیوەستێنن و نەیخە نێو ئەورووپا، ئەستەمە باس لە ئاسایش و خۆشگوزەرانی ئەورووپا بکرێت. ئیتر نابێت تورکیا ببێتە ململانێی سیاسی و پۆپولیزم و ھەوڵە سیاسییەکان. ئێمە لە قۆناغی یەکێتی ئەورووپا راستگۆ بووین و ھەمیشە لە پشت بەڵێنەکانمان بووین."
-پەیوەندی تەلەفۆنی ئەردۆغان و ئۆباما
ئەردۆغان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما رایگەیاند: "کەمێک لەمەوبەر پەیوەندییەکی دوور و درێژم لەگەڵ بەڕێز ئۆباما ئەنجام دا و نەک تەنھا دەربارەی سووریا، بەڵکو تاوتوێ پێشھاتەکاتی عێراقیشمان کرد. چونکە لە ناوچەکەدا تەنھا سووریا نییە، بەڵکو عێراقیش ھەیە. لە عێراقدا بە تایبەتی لە تەلەعفەر و شنگال ئەگەر دۆخێکی نەخوازراو رووبدات، ئەوا پێم گوت کە بەرپرسیارێتیمان چەندە گرنگە لەوێدا. خۆشی گوتی "ئێمە چۆن ھاوکاریتان بکەین؟" و منیش چۆنیەتی پێشکەشکردنی ھاوکارییەکانیانم پێی راگەیاند".
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەدا گوتیشی: "لە ئێستادا ھەزارو ١٥٠ کەسی مەدەنی وبریندار ھاتوونەتە ئیدلب. بەردەوامین لە چاودێری کردنی ئاگربەست و قۆناغی گواستنەوەی مەدەنییەکان. ھەڵبەت ئەوەندە کەم نین، ژمارەیان زۆر زۆرە، ھیوادارین بەردەوام بن".
ئەردۆغان ھەروەھا گوتی: "کۆمەڵکوژی، دڕندەیی و ستەمکارییەکانی حەلەب لە ژێر چاوی گشت جیھان ئەنجام دەدرێت. رژێم و ھاوپەیمانانی ھەوڵی رێگریکردن لە پەیرەوی ئاگربەستەکە و گواستنەوەی کاروانەکان دەکەن. لەم قۆناغەدا ئێمەش بە چڕی کارمان کرد. روودانی تراژێدیایەکی لەو شێوەیە لە سەدەی بیست و یەکەم، شەرمەزاییە بەناوی مرۆڤایەتی. ئەگەر لە سووریا چارەسەرتان دەوێت، مەرجە پێشەکی کۆنترۆڵی رەوشی حەلەب بکرێت".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی یەکێتی ئەورووپا گوتی: "لە ئەگەری دەستنەکەوتنی ھیچ ئەنجامێک لە بارەی ھەنگاوەکانی ھەڵگرتنی ڤیزا و پێنەدانی بڕە پارەی مانگی سووری تورکی و بەجێنەھێنانی بەڵێنەکان لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە، تورکیاش پلانی بی و پیلانی سی دەبێت. ناچارنین بە گشت بڕیارەکانی پەیوەندیدار بە ئێمە بڵێین "بەڵی"، چونکە یەکێتی ئەورووپا تاکو ئەمڕۆ ھیچ قازانجێکی بە ئێمە نەگەیاندووە. ئەمەش بە روونی و ئاشکرای دەیڵێم".