Emre Aytekin
21 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له دوو میلیار و ٦٦٠ ملیۆن دۆزی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كار هێندراوه.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.orgتاكوو ئێستا زیاتر له دوو میلیار و ٦٦٠ ملیۆن دۆزی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كار هێندراوه.
له به‌كارهێنانی ڤاكسیندا چین به به‌كارهێنانی زیاتر له یه‌ك ملیار و ٣٠ ملیۆن دۆز له ریزی یه‌كه‌مدا دێت و به دوای ئه‌ویشدا ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی ٣١٧ ملیۆن و ٩٧٠ هه‌زار دۆز له ریزی دووه‌م و هیندستانیش به به‌كارهێنانی ٢٨٠ ملیۆن و ٢٦ هه‌زار له ریزی سێیه‌مدا دێت. هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به به‌كارهێنانی ٨٦ ملیۆن و ٩٦٠هه‌زار و و به‌ریتانیایش به به‌كارهێنانی ٧٤ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار دۆز له ریزی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
هه‌روه‌ها له توركیاش تاكوو ئێستا زیاتر له ٤٢ ملیۆن و ٢٧٧ دۆز به‌كار هێندراوه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا تاكوو ئێستا ٤٢ ملیۆن و ٢٧٧ هه‌زار و ٥٢٥ دۆز به‌كارهێندراوه. بهمهیهش توركیا ریزبه‌ندی نۆیه‌می گرتووه له به‌كارهێنانی ڤاكیسینهكهدا له جیهان.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی ماڵپه‌ڕی Worldometersكۆی كردوونه‌ته‌وه تاكوو ئێستا زیاتر له ١٧٩ ملیۆن و ٣١٩ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و زیاتر له سێ ملیۆن و ٨٨٣ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.