Mohammed Baqi Hussein
11 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاماده‌كارییه‌كانی توركیا و رووسیا بۆ رێكخستنی دانوستانه‌كانی ئاستانا له‌نێوان رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنی سووریادا به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و به‌رپرسه توركانه‌وه وه‌رگیراوه كه په‌یوه‌ندییان به رووسیا و گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریاوه كردووه، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی سووریا له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، ئاماده‌كارییه‌كانی دانوستانی ئاستانا خێراتر كراوه.
ئه‌و شانده‌ی رووسیا كه دوێنێ به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دانوستانه‌كانی ئاستانا كه بڕیاره 23ی ئه‌م مانگه له پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌بچێت، سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌یان كرد و دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا گه‌ڕانه‌وه بۆ مۆسكۆ.
له‌دیداره‌كانی نێوان به‌رپرسانی توركیا و شاندی رووسیادا ئاماژه به‌وه دراوه، له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كاندا، باشتره توركیا به‌رده‌وامبێت له كاره‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا و په‌یامی ئه‌وه‌ش گه‌یه‌نراوه كه پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه قۆناغه‌كه‌ی سه‌ختكردووه.
به‌رپرسانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، به‌تایبه‌ت پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان ده‌كرێت، كاردانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی زیاتر كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیكه‌وتووه، نوێنه‌رانی سیاسی و سه‌ربازیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له ئه‌نقه‌ره، ئاماده‌كارییه‌كانی دانوستانی ئاستانا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له‌و دیدارانه‌دا ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌یه‌ك بۆ داواكارییه‌كانیان له دیانوستانهكاندا ئاماده ده‌كه‌ن.
هێشتا نه‌زانراوه نوێنه‌رانی رژێم و ئۆپۆزسیۆنی سووریا خۆیان راسته‌وخۆ دانوستانه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن یاخود نا. له‌ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی دانوستانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، باس له‌وه ده‌كرێت توركیا و رووسیا له‌جیاتی به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نێوه‌ندگیری بكه‌ن.
له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێران و ئه‌مریكا له دانوستانه‌كاندا به‌شداربن، توركیا پێی وایه به‌شداریی زۆری وڵاتان، واده‌كات قۆناغه‌كه درێژه بكێشێت.