Rewa Mahmut Hasan
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2017
لە شارۆچکەی عەزازی سەر بە حەلەب لە باکووری سووریا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو بارەگای دادگای شارۆچکەکەی کردە ئامانج ولانی کەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠ دیکەش برینداربوون.
بەرپرسێکی بەرگری شارستانی، ئەیاد شێخ رەزاق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژکراوەکە لە نزیک بینای دادگای شارۆچکەکە تەقیوەتەوە و کاولکاریەکی زۆریش لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە روویداوە. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەبو حەسەن کە پزیشکێکی نەخۆشخانەی شارۆچکەکەیە ئاماژە بەوە دەکات لە هێرشەکەدا لانی کەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ ی تریش برینداربوون.