Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2018
ئهنقهره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئینشائەڵڵا سبەی دووسبەی، لەماوەیەکی کەمدا لە عەفرین و منبج-ەوە دەست پێدەکەین و لانەی تیرۆریستانی تر لە سووریا لەناودەبەین. لەمەدا نە ئەوانەی خۆیان بە هاوپەیمانمان دەزانن و لە پشتەوە چەقۆمان لێ دەدەن دەتوانن رێگر بن، نە ئەوانەش وەک سیاسی دەبینرێت و پشتگیری لە تیرۆر دەکەن، دەتوانن رێگری بکەن".
ئهردۆغان له كۆبوونهوهی فراكسیۆنی پارتهكهی له پهرلهمانی توركیا، وتارێكی پێشكهش كرد و لهبارهی پێشهاتهكانی عهفرینهوه گوتی:
"ئینشائەڵڵا سبەی دووسبەی، لەماوەیەکی کەمدا لە عەفرین و منبج-ەوە دەست پێدەکەین و لانەی تیرۆریستانی تر لە سووریا لەناودەبەین. لەمەدا نە ئەوانەی خۆیان بە هاوپەیمانمان دەزانن و لە پشتەوە چەقۆمان لێ دەدەن دەتوانن رێگر بن، نە ئەوانەش وەک سیاسی دەبینرێت و پشتگیری لە تیرۆر دەکەن، دەتوانن رێگری بکەن".
ئەردۆغان سەبارەت بە بەشدارییکردن یان نەکردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ئۆپەراسیۆنی عەفریندا گوتی: "بە دڵنیاییەوە بەشداریی دەکەن و پێکەوەین. ئەم بەرەنگارییە لە پێناو ئەواندا دەکرێت. ئێمە بۆ ئەوەی ئەوان خاوەندارێتیی لە خاکەکەیان بکەن، هاوکاریی ئەو برایانەمان دەکەین''.
سەرکۆماری تورکیا، لهبارهی پلانی ئهمریكا بۆ دروستكردنی سوپایهك له پهیهده گوتی: ''ئەمریکا لە دووری ١١-١٢ هەزار کیلۆمەترەوە دێت، لێرە سوپایەک بۆ خۆی دروست دەکات و ناوی دەنێت چی؟ 'ئاسایشی سنوور'، ئاسایشی سنووری چی؟ تەماشاکەن لە ئێستادا رژێم لە سووریا دەڵێت 'ئەمە هەڕەشە بۆ ئێمە درووست دەکات' و بەدڵنیاییەوە ئەوانیش بە گەرمی لە پێکهاتەیەکی لەم جۆرە ناڕوانن''.
لهبارهی پرسی چاوپێککەوتن لەگەڵ ترەمپ لەسەر پرسی سووریا ئهردۆغان گوتی: "تا ئێستا بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە تەلەفۆنی بۆ بکەم. چونکە پێشتر کە قسەمان لەسەر ئەم بابەتانە کردووە، ئەو وەڵامی دەدامەوە. تا ئەو وەڵامیشی نەبێت من ناگەڕێمەوە بۆ لای. لەگەڵ پوتیندا دوو سێ رۆژ پێشتر قسەمان کرد، دیپلۆماسیەتی تەلەفۆنیمان بەردەوام دەبێت".
ههروهها ئەردۆغان لهبارهی دەنگۆی بێزاری هاووڵاتییانی کورد لەبەرامبەر هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپە دوا و گوتی: "بڕوا بەوانە مەکەن. ئەم میللەتە ئەو یاریانەی تێپەراندووە ئیتر".
سەرکۆماری تورکیا، لهبارهی دۆخی نێو جهههپهشهوه دوا و گوتی:
''ئەوەی کە لە جەهەپەدا روودەدات دابڕاو نییە لەو هەڕەشانەی کە دەکرێتە سەر وڵاتەکەمان لە سنوورەکانی باشوور. لایەنێکی دیکەی ئەو پرۆژەیەی کە دەیەوێت لە رێگەی درووستکردنی رێڕەوێکی تیرۆر بە درێژایی سنوورەکانی باشووری تورکیا، وڵاتەکەمان گەمارۆ بدات بریتییە لەوەی لە رێگەی جەهەپەوە لەناوخۆدا سیاسەت گەمارۆبدرێت''.
ئەردۆغان سەبارەت بە گوتەکانی سەرۆکی لقی جەهەپە، جانان کافتانجیئۆغڵو لەبارەی ئەوانەی رژابوونە سەر شەقامەکان لە پێناو رێگرییکردن لە هەوڵی کودەتا لە ١٥ی تەمووزدا کە رایگەیاندبوو ''ئایا بەدەم تەکبیر و بەدەم سەربڕینەوە خەبات بۆ دیموکراسی دەکرێت؟ ئەو خوایەی کە باوەڕتان پێیەتی بەڵا بەسەر ئێوەشدا ببارێنێت'' و گوتی: ''ئەی کڵچدارئۆغڵو، ئەی کەمال ئەفەندی، پێم بڵێ هاوڕێت کێیە تا پێت بڵێم تۆ کێیت. لەگەڵ کێدا لەسەر هەمان رێبازیت، روون و ئاشکرایە''.