Mohammed Baqi Hussein
09 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی رایگه‌یاند پێویسته ئێران و ئه‌و چه‌كداره شیعه مه‌زهه‌بانه‌ی به‌پشتیوانیی ئێران له سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له سووریا بكشێنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئه‌نجامه‌كانی خولی چواره‌می دانوستانه‌كانی جنێڤی له‌باره‌ی سووریاوه ئاشكراكرد، هالی روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
هالی رایگه‌یاند "ئه‌مریكا پشتگیریی دانوستانه‌كانی جنێڤ، دی میستو‌را و هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، پێویسته له‌پێناو چاره‌سه‌ری سیاسیی‌دا دانوستانه‌كان به‌رده‌وام بن. پێویسته ئیدی سووریا به‌نده‌ری له‌نگه‌رگرتنی تیرۆر نه‌بێت. پێویسته ئێران له سووریا ده‌ربهێنین. سنووری هاوپه‌یمانه‌كانیشمان ده‌پارێزین و به‌م شێوه‌یه ده‌توانن هه‌ست به ئاسایش بكه‌ن."
- بەریتانیا پشتگیریی دانوستانه‌كانی جنێڤ ده‌كات
هاوكات نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی بەریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماسیۆ رایكرۆفت پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستانه‌كانی جنێڤ له‌باره‌ی سووریاوه راگه‌یاند.
رایكرۆفت بانگه‌وازی له لایه‌نەكان كرد بۆ هه‌وڵی جددی له خولی پێنجه‌می دانوستانه‌كاندا.