Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
09 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە، له رێگه‌ی یه‌كه‌ی تۆپهاوێژه‌وه كۆماندۆكانی هێزی تایبه‌تی پیاده‌ی ده‌ریایی ره‌وانه‌ی سووریا كردووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌پشت به‌ستن به به‌رپرسانی به‌رگریی ئه‌و وڵاته، نزیكه‌ی 300 سه‌رباز له دووری 25-30 كیلۆمەت له‌باكووری ره‌ققە جێگیركراون و، به‌به‌كارهێنانی تۆپی M777 كه گولـله‌ی 155ملیم هه‌ڵده‌دات، له‌گه‌ڵ هێلیكۆپته‌ری جۆری Osprey پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات.
سه‌ربازه‌كان له 11ـه‌مین یه‌كه‌ی ئاماده‌ی ده‌ریایی نێردراون كه له كوێت جێگیركراوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شكرا كه یه‌كه‌ی پشتیوانی وشكانی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی هێز و تیمه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
له هه‌واڵه‌كاندا باس له‌وه كراوه كه ره‌وانه‌كردنی سەرباز و کەلوپەلی سه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌یه‌كجار گه‌وره‌ترین ره‌وانه‌كردنی سه‌ربازیه، ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه ئه‌وه پلانی نوێی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و، جه‌ختیش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كراوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی شه‌ڕی دژبه داعش، جەنەڕاڵ ستیفن تاونسێند ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه یه‌كه‌یه‌كی وشكانی بچووك به سیستەمی مووشه‌كی HIMARS پشتیوانی له‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه ده‌كه‌ن كه له سووریا ئه‌ركیان پێ سپێردراوە و نزیكه‌ی 500 سه‌رباز ده‌بن.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج ناردنی ئه‌و هێزه نوێیه له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمه‌نی سه‌ربازانی ئه‌مریكی دێت به زرێپۆشه‌وه له شارۆچكه‌ی منبج.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت كه له‌كاتێكدا مانگی رابردوو پنتاگۆن پلانێكی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێشكه‌ش به تره‌مپ كردووه، بژارده‌یه‌كی زۆر بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە زیادكراوه.