Kasım İleri
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌دی به پشتیوانیی ئێران و رووسیا، بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، سه‌ركۆنه كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا، كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، بۆ سه‌ر گه‌لی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، به پشتیوانیی رووسیا و ئێران، سه‌ركۆنه ده‌كات".
رووسیا كه چه‌ندین جار جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه تێیدا داوای ٣٠ رۆژ ئاگربه‌ست له سووریا ده‌كرێت، دواخستووه و، له ئێستاشدا مادده‌كانی بڕیاره‌كه پشتگوێ ده‌خات و، به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه و له‌ژێر ناوی 'به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر'دا به‌رده‌وامه له كوشتنی هاووڵاتییانی بێتاوانی سڤیل. ئه‌م كارانه هه‌مان ئه‌و درۆ و به‌كارهێنانی هێزه‌یه كه رووسیا و رژێمی سووریا، له ساڵی ٢٠١٦دا، له حه‌له‌ب كردییان، بەبێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیی، هه‌زاران هاووڵاتیی سڤیل كوژران".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا باس له‌وه‌كراوه کە، له نێوان رۆژانی ٢٤ بۆ ٢٨ی شوباتدا، ئه‌و فڕۆكانه‌ی له بنكه‌ی ئاسمانیی حمێمیمی رووسیا له سووریا هه‌ستاون، هه‌موو رۆژێك له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و، نزیك دیمه‌شق ٢٠ هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه.
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا داوای له گرووپه‌كانی لایه‌نگری رژێم كردووه كه، له ئۆپهراسیۆنهكانییاندا بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، ژێرخانی ته‌ندروستی و هاووڵاتییانی سڤیل نه‌كه‌نه ئامانج و تێیدا هاتووه : "پێویسته جیهانی شارستانی رێگه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه نه‌دات".
له بەشێکی دیکەی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، داوا له ئێران و رووسیا كراوه كه، پابه‌ندی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بن و، ده‌سته‌به‌ری گه‌یشتنی هاوكاریی مرۆیی بۆ ٤٠٠ هه‌زار كه‌سی گیرخواردوو له ناوچه‌كه بكه‌ن.