Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
26 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
پرۆژه یاسایه‌كی نوێ كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا په‌سه‌ند كراوه، سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیا، ئێران و كۆریای باكووردا ده‌سه‌پێنێت.
به پێی پرۆژه یاساكه، پێویسته پێش ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و سزایانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر رووسیا هه‌ن سووك بكات یان هه‌ڵبگرێت، كۆنگرێس په‌سه‌ندی بكات.
پرۆژه یاساكه كه به ناونیشانی "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مریكا له رێگه‌ی سزاكانه‌وه" خرابووه روو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به 419 ده‌نگی به‌ڵێ، به‌رامبه‌ر سێ ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا.
پرۆژه یاساكه كه به تایبه‌تی بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووسیا به‌رته‌سك ده‌كات، هه‌روه‌ها مه‌رجی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كۆنگریسی له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا داناوه كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌و سزایانه‌ی له ئێستادا له‌سه‌ر رووسیا هه‌ن سووك بكات یان هه‌ڵیان بگرێت.
به گوێره‌ی پرۆژه یاساكه، سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێندرێت له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی له ئۆكراینا. هه‌روه‌ها سزا به‌سه‌ر ئێران و كۆریای باكووردا ده‌سه‌پێنێت به‌هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی بالیستیه‌وه.
بە مەبەستی بە یاساییکردنی ئەو پرۆژەیەی کە قبووڵ کراوە لە ئێستادا دەبێت پێش ئەوەی بچێتە بەردەم ترەمپ بۆ واژووکردنی لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە دەنگی لەسەر بدرێت. لە کاتێکدا ترەمپ مافی ئەوەی هەیە یاساکە ڤیتۆ بکات.
کۆشکی سپی ئاماژە بەوە دەکات تا ئێستا بڕیاری ترەمپ لەبارەی پرۆژە یاساکەوە دیار نییە و لە لێدوانەکانی پێشوویدا، پەیامی ئەوەی دابوو کە دەکرێت سزاکانی سەر رووسیا کەم بکرێنەوە.