Hemın Othman Mohammed
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی كردووه بۆ شارۆچكه‌ی داریای باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا ئێستا سه‌دان هه‌زار كه‌س پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه له سووریادا.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی رۆژانه‌یدا، كیربی باسی له‌وه كرد كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمیته‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هاوكاری مرۆیی گه‌یه‌ندراوه‌ته ناوچه‌ی داریا.
كیربی، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به گه‌یاندنی هاوكاریه مرۆییه‌كان و گوتی: "ئه‌و هاوكارییانه‌ی له رێگای وشكاییه‌وه ده‌برێن بۆ ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان كاریگه‌رترین رێگای بردنی هاوكارییه. هاوكاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی گرنگه، به‌ڵام به‌س نییه بۆ بۆ سه‌دان هه‌زار كه‌س كه له سووریادا پێویستیان به هاوكارییه".
كیربی، ئاماژه‌ی به پێویستی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان كرد بۆ ناوچه‌یه‌كی زۆرتر و گوتی: "ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ی كراون هێشتا به‌س نین".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كیربی، باسی له‌وه‌ش كرد پشتیوانیان له به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی كردووه كه یه‌كێك بووه له بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی سووریا، كه دوو هه‌فته پیش ئێستا له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه‌چوو، ئەو زیاتر گوتیشی: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری و هاوتا رووسییه‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ، ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه".
كیربی، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی درێژه‌ی هه‌یه و له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكهشدا كیری به هاوتا رووسییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه گرنگه رووسیا كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر رژێمی سووریا به‌كار بهێنێت بۆ رێگه‌دان به گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان.
هاوكات كیربی باسیشی له‌وه كرد كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كیری نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ناگه‌نه ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كیربی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ داواكه‌ی رووسیا كرد له ئه‌مریكا، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له سووریادا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و ئه‌لنوسره په‌یوه‌ندی نزیكیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و گوتی: "په‌یوه‌ندی له ئاستێكی دیاریكراودا ناچارییه. ئه‌وه‌ش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندییه‌كه له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و سوپای رووسیایە و تا ئێستا ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام نه‌دراوه".