Abdullah Shukur
09 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
ئەنقەرە
گوتەبێژی کەتیبەی تەل حەمیسی ئۆپۆزسیۆنی سووریا خالید ئەلحەسەکەوی رایگەیاند کە ئۆتۆمبێڵەکەی بەرپرسی باڵای سەربازیی پەکەکە فەھمان حوسێن ناسراو بە باھۆز ئەردال لە سووریا تەقێنراوەتەوە.
حەسەکەوی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئۆتۆمبێڵەکەی باھۆز ئەردال دوینێ سەعات ٠٩:٣٠ئێوارە لەکاتی رۆیشتنی لە شارەدێی حیمۆ بۆ قامشلۆ کراوەتە ئامانج.
حەسەکەوی ئاشکراشی کرد کە لەگەڵ باھۆز ئەردال چەند پاسەوانێکی دیکەش کراونەتە ئامانج بەمەش بەلانی کەم ھەشت کەسی نێو ئۆتۆمبێڵەکە کوژراون.
حەسەکەوی جەختیشی لەوە کردەوە کە پەکەکە پاڵپشتی لە رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا دەکات. گوتیشی: "ئەم ئۆپەراسیۆنە ببێتە خەڵات بۆ شەھیدانی سووریا و ئەو کەسانەی کە لە زیندانەکانی سووریا لە ژێر ئەشکەنجە دان".