Zana Natık Kerem
09 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
سەڵاحەددین ــ AA
ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق، نەقیب ئەحمەد محەمەد رایگەیاند كە لە ئاكامی دوو كردەی خۆكوژی كە ئاهەنگێكی بووك گواستنەوەیان لە قەزای بێجی كردە ئامانج، ٢٣ كەس كوژران.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەحمەد محەمەد گوتی: "شەوی رابردوو، دوو خۆكوژ لە رێگەی دوو پشتێنەی بۆمبڕێژكراو لەناو ئاهەنگێكی بووك گواستنەوەی هۆزی ئەلبونمر لە جەزیرەی حەجاج رۆژئاوای قەزای بێجی، خۆیان تەقاندەوە".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بەهۆی دوو كردە خۆكوژەكەوە، ٢٣ كەس كوژران و ٢٠ی دیكەش بریندار بوون.