Hasan Esen
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
له‌نده‌ن – AA
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یەکی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه له به‌ریتانیا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان به توركیایشه‌وه، ده‌ستیانكردووه به داخستنی سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
لێدوانی وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا، مات هانكۆك به‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی كۆرۆنا "له كۆنترۆڵ ده‌رچووه"، نیگه‌رانی له ته‌واوی جیهان لێكهوتهوه.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا كه به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ زیاتر ده‌گوازرێته‌وه ته‌نها له له‌نده‌ن و ده‌ورووبه‌ری نا، به‌ڵكو له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته تۆماركراوه.
هه‌رچه‌ندە تا ئێستا زانیارییه‌ك نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌خۆشییه له كۆرۆنا كوشنده‌تر بێت یاخود ڤاكسین كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ری، به‌ڵام وڵاتان ده‌ستیانكردووه به داخستنی سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا رایگەیاند کەوا بڕیاریانداوە به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دانمارك، هۆڵه‌ندا و كۆماری باشووری ئه‌فریقا رابگیرێن.
فەخرەددین كۆجا ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان ئه‌وانه‌ی له به‌ریتانیاوه به‌ڕێگه‌وه‌ن بێنه‌وه توركیا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن.
له وڵاتانی ئه‌ورووپاش جگه له كۆتایی هێنان به گه‌شته ئاسمانی، وشكانی و ده‌ریاییه‌كان، هه‌روه‌ها كۆتایی هێندرا به گه‌شتكردن له رێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ریش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا.
هه‌ریه‌ك له فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، به‌لجیكا، نه‌مسا و هۆڵه‌ندا رایانگه‌یاندووه كه بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا راده‌گرن.
كۆماری چێك-یش رایگه‌یاندووه كه ئه‌وانه به‌توندی كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ن كه له به‌ریتانیاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا رۆژی دووشه‌ممه كاتژمێر ١١:٠٠ كۆده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه كه بڕیاری سنوورداركردنی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا "وه‌ك بڕیاری وڵاتان خۆیان" ده‌بینین.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌ند كه‌ره‌نتینه‌كردن له‌و وڵاته له پێنجی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا دووی كانوونی دووه‌م به‌رده‌وام بووه و له دوای ئه‌مه‌یش رێوشوێنی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام هۆكاری كه‌منه‌بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ جۆرێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ زیاتر ده‌گوازرێته‌وه له كۆرۆنا.