Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
له‌چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی G-20 دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، به جیاجیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی كۆریای باشوور مون جای ئین و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوستڕالیا سكۆت مۆریسن كۆبووه‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی سارا سانده‌رز رایگه‌یاند، تره‌مپ به جیاجیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌ركرده‌ی كۆریای باشوور و ئوستڕالیا كۆبووه‌ته‌وه.
سانده‌رز رایگه‌یاندووه، تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باشوور مون جای ئین له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوڕابوون له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی نیوه‌دورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تره‌مپ گه‌رموگوڕیی نیشانداوه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی لووتكه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور و ئه‌م بۆچوونه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر به مون راگه‌یاندووه.