Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2019
ئۆساكا – AA
له ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له په‌راوێزی لووتكه‌ی G-20 باس له په‌یوه‌ندیییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه و پرسی ئێران كراوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، تره‌مپ له په‌راوێزی لوتكه‌كه‌دا به دوای یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، نارێندرا مۆدی و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ كۆبۆوه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به درێژایی ماوه‌ی لوتكه‌كه تاوتوێی بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات به ئێران، رایگه‌یاندووه: "په‌له‌مان نییه، ده‌توانین وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت كات به‌كاربهێنین. به‌دڵنیاییه‌وه فشاری كات نییه. هیوادارم ئه‌نجامی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌بێت زۆر باشه، ئه‌گینا ده‌یبستن چی ده‌بێت".
دواتر كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه تره‌مپ و ئابی و مۆدی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵیان ئه‌نجام داوه و هه‌رسێك لا گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به "ناوچه‌یه‌كی ئازاد و كراوه له ناوچه‌ی زه‌ریای ئارام-هیندی" و هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له نێوانیان له بواری سه‌ربازیدا.