Kasım İleri
05 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند کە له ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بۆسه‌ر ئه‌مریكییه‌كان و سه‌ربازانی ئه‌مریكا، ٥٢ ئامانجی پێشتر ده‌ستنیشانكراوی ئێران ده‌پێكین.
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران‌دا بۆسه‌ر سوپا و هاووڵاتییانی ئه‌مریكا نووسیوویه‌تی "ئێران زۆر بوێرانه قسه ده‌كات له‌باره‌ی كردنه‌ئامانجی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، چونكه ئه‌و تیرۆریستانه‌مان له‌ناوبردوون كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سه‌دان خۆپیشانده‌ری ئێرانی و مرۆڤ و ئهمریكییهكیان كوشتووه و چه‌ندین ئه‌مریكی دیكه‌یان بریندار كردووه. (قاسم سوله‌یمانی) خۆی هێرشی ده‌كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان (له به‌غدا) و خۆی ئاماده ده‌كرد بۆ كردنه‌ئامانجی شوێنگه‌لی دیكه. چه‌ندین ساڵه ئێران جگه له دروستكردنی كێشه هیچی دیكه‌ی نه‌كردووه. ئه‌مه با ببێته هۆشداری: ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان و سه‌ربازانی ئه‌مریكا، ئێمه ٥٢ ئامانجی ده‌ستنیشانكراوی ئێران (كه ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر له بری به‌بارمته‌گرتنی ٥٢ ئه‌مریكی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ده‌ستنیشانمان كردبوون) له كایه‌ی خۆیدا ده‌پێكین كه ژماره‌یه‌كیان له رووی ئاستبه‌رزی و كولتووری ئێرانه‌وه زۆر گرنگن. ئه‌م ئامانجانه و ئێران خۆی زۆر به‌خێرایی و زۆر به‌توندی دهپێكێندرێن. ئه‌مریكا نایه‌وێت زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له تویتێكدا رایگه‌یاند "چه‌ته‌كانی كه‌تایبی حزبوڵڵای سه‌ربه ئێران ده‌یانه‌وێت هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق واز له ئه‌ركی پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه بهێنن كه تیایدا ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باشی عێراق كار ده‌كه‌ن. گوتنی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق پێویسته چی بكات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی نیشتمانپه‌روه‌رانی عێراق. گه‌لی عێراق ده‌یه‌وێت له ده‌ست سته‌مكاری ئێران رزگاری بێت و له‌م ماوه‌یه‌دا كۆنسولخانه‌ی ئێران-یان سووتاند و كردیان به خۆڵه‌مێش".