Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
سندوقی هاریكاری منداڵان سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف)، له راگهیهنراویكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب باکووری سووریا، منداڵانی بێ دایك و باوك له‌ناو بینایه‌كدا كه به چه‌كی قورس هێرشی ده‌كریته سه‌ر، گیریانخواردووه و داوای كرد په‌له بکرێت لە گواستنەوەی ئه‌و منداڵانه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ژماره‌ی منداڵه‌كان زیاتره له 100 منداڵ.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری یونیسێف له ناوچه‌كه، گریت كاپیلاری رایگه‌یاند "كاتی ئه‌وه هاتووه جیهان له پێناو منداڵانی حه‌له‌بدا راپه‌ڕێت و تا له ژیاندا ماون له‌و كابوسه رزگاریان بكات".