Gamze Türkoğlu Oğuz
28 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2019
مۆگادیشۆ – AA
له ئاكامی ئه‌نجامدانی هێرشێك له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له مۆگادیشۆ'ی پایته‌ختی سۆماڵ ٧٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه له كاتی تێپه‌ڕینی پاسێك كه ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی له نێودابوو له نزیك بنكه‌ی گومرگی مۆگادیشۆ ته‌قێندرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی فریاگوزاری ئامین، عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان رایگه‌یاند له هێرشه‌كه‌دا ٧٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و و زیاتر له ٥٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی سۆماڵ ئیسماعیل موختار به ئاژانسی Associated Press راگه‌یاندووه برینداران گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و نیگه‌رانن له‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان زیاد ببێ.
ده‌روبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هێرشه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام دراوه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.


- دوو لە کوژراوانی ھێرشەکەی سۆماڵ ھاووڵاتی تورکیان
باڵیۆزی تورکیا لە مۆگادیشۆ، مەھمەت یڵماز رایگەیاند کە لە ھێرشەکەی مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ‌دا دوو ھاووڵاتی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
یڵماز بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند دوو لەو ٧٣ کەسەی لە ئاکامی ھێرشەکەی مۆگادیشۆ'ی پایتەختی سۆماڵ گیانیان لەدەستدا، ھاووڵاتی تورکیان.
باڵیۆزی تورکیا مەھمەت یڵماز راشیگەیاند کە بەشێکی زۆری بریندارانی تەقینەوەکە لە نەخۆشخانەی فێرکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مۆگادیشۆی پایتەخت چارەسەریان بۆ دەکرێت.
- سەرەخۆشی وەزیری دەرەوەی تورکیا
لای خۆیشیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە تویتەر رایگەیاند: "داواکارین لە خوا لەو دوو ھاووڵاتییانەمان و ئەو خوشک و برا سۆماڵییانەمان خۆش بێت کە لە ھێرشە قێزەونەکەی مۆگادیشۆ گیانیان لەدەستدا. بەردەوام لەگەڵ خوشک و برا سۆماڵییەکانمان دەبین و سوور دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".