Mohammed Baqi Hussein
18 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
دوورگه‌ی ماڵدیڤ له باشووری ئاسیا، په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا راگرت.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ماڵدیڤ رایگه‌یاند، كۆتاییان به په‌یوه‌ندیی 40 ساڵه‌ی دیبلۆماسییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هیناوه.
لهڕوونكردنهوهكهدا ئاماژه به هۆكاری راگرتنی پەیوەندییەکان دەکەن و هۆکارەکەی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، کە سیاسه‌ته‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زیان به ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
وڵاتی سعوودیه‌ش مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ دوای ئه‌وه‌ی له ئێران هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه و كونسوڵگه‌ریی وڵاته‌كه‌ی، هه‌موو په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته راگرت.
دواتریش به‌حره‌ین و ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانیان كۆتایی پێهێنا.