Sangar Hamad Azeez
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2017
دیمەش - AA
هێزەکانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد هێرشی ئاسمانیان کردە سەر ناوچەی رۆژهەڵاتی غوتا کە یەکێکە لە ناوچە پێکدادان لێ قەدەغەکراوەکانی پارێزگای دیمەشق.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی لە ناوچەکە، مەحموود ئەدهەم بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد چوار جار هێرشیان کردۆتە سەر گەڕەکەکانی چۆبار، عەین تەرمە لە ناوچەکە.
لە ئاکامدا ئافرەتێک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و سێ هاووڵاتیی سڤیلیش بریندار بوون.
رژێمەکەی ئەسەد ماوەی ٥ ساڵە گەڕەکی چۆبا و شارەوانی عەین تەرمەی سەر بە ناوچەی رۆژهەڵاتی غوتای گەمارۆ داوە.