Mohammed Baqi Hussein
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2016
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی ناوخۆییه‌وه وه‌رگیراون، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریا هێرشیان كردووەته سه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناحیه‌ی ده‌یر ئهسافیر له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات. له‌هێرشه‌كه‌دا لانیكه‌م 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوە و زیاتر له 30 كه‌س بریندار بوون كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.
راگه‌یه‌نراوه كه له نێو ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه، كه‌سانی سه‌ر به تیمه‌كانی به‌رگریی مه‌ده‌نیش هه‌یه.
27ی شوبات له سووریا ئاگربه‌ست راگه‌یه‌نرا به‌ڵام رژێمی سووریا به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، ده‌وروبه‌ری لازقییه و چیای توركمان، رۆژئاوای حه‌له‌ب، ده‌رعا و ده‌وروبه‌ری و حمس، به‌رده‌وام ئاگربه‌سته‌كه‌ی پێشێل كردووه.
به‌پێی داتاكانی تۆڕی مافی مرۆڤی سوریا له ماوه‌ی مانگێكدا نزیكه‌ی 900 جار ئاگربه‌سته‌كه پێشێل كراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا 288 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌س داوه.
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه، ناوه‌ناوه كه‌وتۆته‌به‌ر هێرشه‌كانی سوپای سووریا. هاوكات ناحیه‌كانی كه‌فر به‌تنه، عه‌ین ته‌رمه، دوما، جۆبار، به‌یت سوا، خامورییه و جیسرینی سه‌ر به غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، له ژێر گه‌مارۆی چه‌كدارانی حزبوڵڵا و سوپای رژێمدان.