Dildar Baykan Atalay
26 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ٣١ی کانوونی دووەمدا، لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی-دا، ژمارەیەک پرسی دووقۆڵی و هەرێمیی تاوتوێ دەکات.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە جۆ بایدن لە ٣١ی کانوونی دووەمدا لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی دەکات.
جێن ساکی باسی لەوە کرد کە جۆ بایدن و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ژمارەیەک پرسی دووقۆڵی و هەرێمیی تاوتوێ دەکەن، لەنێویشیاندا زیادبوونی ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە کەنداو و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سەرچاوەکانی وزە، پشتیوانیکردنی گەلی ئەفغانستان و زیادکردنی بازرگانیی و هاریکاریی وەبەرهێنانی نێوان ئەمریکا و قەتەر.
گوتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیەندراوەکەیدا هەروەها باسی لەوە کردووە کە ''بایدن سوپاسی ئال سانی دەکات بۆ هەوڵەکانی لە پێناو دەستەبەرکردنی گواستنەوەی سەلامەتی هاووڵاتییانی ئەمریکا، ئەو کەسانەی خاوەنی کارتی نیشتەجێبوون و هاوبەشە ئەفغانستانییەکان لە ئەفغانستانەوە''.