Mohammed Baqi Hussein
29 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2016
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی به سه‌رۆكی كاتیی خولی ده‌یه‌می په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا.
له‌دانیشتنی دووه‌می په‌رله‌مانی ئێران‌دا لاریجانی كه به نزیكیی له موحافزكاره میانڕه‌وه‌كان ناسراوه، له‌كۆی 281 ده‌نگ، 173 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
پاڵێوراوی ریفۆرمخوازه‌كان، محه‌مه‌د ره‌زا عارف-یش 103 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 5 ده‌نگ هه‌ژمار نه‌كران.
بڕیاره دوای پێدانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نوێی ئێران، سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی هه‌ڵبژێردرێت.
له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای دوو هه‌فته هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌نجام بدرێت، پێشبینی ده‌كرێت لاریجانی هه‌ڵبژێردرێت.
به‌پێی یاساكانی ئێران سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه.