Mustafa Melih Ahıshalı
18 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆكه‌یه‌ك كه له تارانی پایته‌ختی ئێرانه‌وه فڕیبوو له پارێزگای ئه‌سفه‌هان ناوەڕاستی ئەو وڵاتە كه‌وته خواره‌وه.
ئاژانسی هەواڵیی ئیسنا بڵاوی کردەوە، فڕۆكه‌كه نه‌فه‌رهه‌ڵگر بووه و به ئاراسته‌ی شاری یاسوج باشووری ئەو وڵاتە فڕیوه و له شارۆچكه‌ی سه‌میرۆم سەر بە پارێزگای ئه‌سفه‌هان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه فڕۆكه‌كه لانیكه‌م، ٦٥ سەرنشینی هەڵگرتووە.
فڕۆكه‌كه له ناوچه‌یه‌كی شاخاویی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان له ناوچه‌كه كردووه.