Mazın Asad
05 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئیدانەی ھێرشە کیمیاوییەکەی سەر شاری ئیدلبی کرد و گوتی: "لە بەرامبەر ھێرشی چەکی کیمیاویی لە سووریا بەرپرسیارێتی ئەوەم لەسەرە کە بکەومە جوڵە. ئەوەی دوینێ کرا بۆ من جێگەی قبوڵ نییە".
ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم، روونکردنەوەی لەبارەی ھێرشە کیمیاوییەکەی رژێمی ئەسەد بۆ سەر شاری ئیدلب کرد.
ترەمپ ھێرشەکەی بە "تۆقێنەر" ناوزەند کرد و رایگەیاند: "مرۆڤە بێ تاوانەکان، منداڵە ساواکان مردن. رێگە بەو کردەوە قێزەونانەی ئەسەد نادەین".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمریکا لەرووی سەربازییەوە سەرەتای ئاشکرای ناکات کە چی دەکات و گوتیشی: "لە بەرامبەر ھێرشی چەکی کیمیاویی لە سووریا بەرپرسیارێتی ئەوەم لەسەرە کە بکەومە جوڵە. ئەوەی دوینێ کرا بۆ من جێگەی قبوڵ نییە".