Yıldız Aktaş
07 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2016
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كه گوتبووی سه‌ربازی تورك باوانهزانێت بۆخۆی له سه‌یرانه. سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "كێ ده‌ڵێت له سه‌یرانه؟ ئایا سه‌رباز سه‌یران ده‌كات؟ سه‌رباز ئه‌رك جێ بەجێ ده‌كات، سه‌ربازانی ئێمه ئه‌رك جێ بەجێ ده‌كه‌ن. به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه كه به‌ڵان به‌سه‌ر جیهانه‌وه. ته‌نیا ئێمه‌ش نین له سووریا و عێراق ئه‌و به‌ره‌نگارییه بكه‌ین. هه‌موو وڵاتان ده‌یكه‌ن. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یكات، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌یكه‌ن. ئه‌مریكا، رووسیا، زیاتر له 60 وڵات له‌وێ به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه. زۆرێك له وڵاتان پسپۆڕیان له عێراق هه‌یه، سه‌ربازیان هه‌یه، ئه‌و به‌ره‌نگارییه له پێناو مرۆڤایه‌تیدایه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی به‌غدا به مه‌ترسی و هاندان ده‌بینم. سهربازامان ئه‌مڕۆ نه‌چوونه‌ته ئه‌وێ، به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی زۆره له‌وێن".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی باشیازجیئۆغڵو، یڵدرم وه‌ڵامی رسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
رۆژنامه‌نووسان گوته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی-یان وه‌بیر یڵدرم هێنایه‌وه كه گوتبووی "ئێمه داوامان له توركیا نه‌كردووه سه‌رباز ره‌وانه‌ی عێراق بكات. سه‌ربازی تورك باوانهزانێت بۆخۆی له سه‌یرانه و هۆشداری شه‌ڕ و پێكدادانی دابوو"، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ردا گوتی: "كێ ده‌ڵێت له سه‌یرانه؟ ئایا سه‌رباز سه‌یران ده‌كات؟ سه‌رباز ئه‌رك جێ بەجێ ده‌كات، سه‌ربازانی ئێمه ئه‌رك جێ بەجێ ده‌كه‌ن. به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه كه به‌ڵان به‌سه‌ر جیهانه‌وه. ته‌نیا ئێمه‌ش نین له سووریا و عێراق ئه‌و به‌ره‌نگارییه بكه‌ین. هه‌موو وڵاتان ده‌یكه‌ن. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یكات، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌یكه‌ن. ئه‌مریكا، رووسیا، زیاتر له 60 وڵات له‌وێ به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه. زۆرێك له وڵاتان پسپۆڕیان له عێراق هه‌یه، سه‌ربازیان هه‌یه، ئه‌و به‌ره‌نگارییه له پێناو مرۆڤایه‌تیدایه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی به‌غدا به مه‌ترسی و هاندان ده‌بینم. سهربازامان ئه‌مڕۆ نه‌چوونه‌ته ئه‌وێ، به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی زۆره له‌وێن و مانه‌وه‌شیان له‌وێ زۆر واتاداره، كاری زۆر به‌سوود ده‌كه‌ن. ئێمه هیچ هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارانهمان نییه له‌گه‌ڵ خاكی عێراق و و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یدا. له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشگوزه‌رانی له ناوچه‌كه‌دا و به‌رگرتن له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رپرسیارێتیمان هه‌ڵگرتووه. ئه‌گه‌ر شتێك هه‌یه حكوومه‌تی عێراق سهرقالبێت با سه‌رقاڵی وه‌ستانه‌وه دژ به رێكخراوی تیرۆریستیی بێت كه ساڵانێكه په‌نای داوه و بهخێیوی ده‌كات و بووەته به‌ڵا بۆ توركیا، با سه‌ره‌تا ئه‌وه بكات دوایی قسه بكات".
رۆژنامه‌نووسان پرسیاریان له یڵدرم كرد كه بۆچی حكوومه‌تی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌دات، هاوكات گوته‌یه‌كی دیكه‌ی عه‌بادیان وه‌بیر هێنایه‌وه كه گوتبووی له عێراقدا هێزی بیانیی بوونی نییه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "پێویست ناكات بچینه ناو ئه‌و جۆره روونكردنه‌وه به په‌لانه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه ده‌زانین كه عێراق چی هه‌یه و چی نییه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و گوتانه هیچ به‌هایه‌كی نییه. كه ده‌پرسن بۆچی عێراق ئه‌و روونكردنه‌وانه ده‌دات لێ گه‌ڕێن با كاتی بێت باسی ده‌كه‌ین".
پرسیار له یڵدرم كرا سه‌باره‌ت به داوای عه‌بادی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "ئه‌وه ده‌بێت، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات بۆ كۆبوونه‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆزگایه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خاوه‌نی ئیراده بووایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جیهان و، گوتی: "هه‌میشه گوتراوه پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه، 196 وڵات ناچاربوون ملكهچیانبن. له‌به‌رئه‌وه پێویسته له متمانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بپرسرێته‌وه، پێویستیشه سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌لی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بنیاتبنرێته‌وه".