Fatih Erel,Hemın Othman Mohammed
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
جنیڤ - AA
ژان ئێگلاند راویژكاری تایبه‌تی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی مستورا:
- "داوا ده‌كه‌ین له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر ئاگربه‌ست له‌و ناوچانه‌ی سووریا ده‌سته‌به‌ر بكریت كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان تیایندا چڕه".
- "داوا له ئه‌مریكا، رووسیا، توركیا و ئێران ده‌كه‌ین هاوكاربن تا له نیسان و ئایاردا هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌نینه به یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌و ناوچانه‌ی گه‌یشتن پێیان سه‌خته و ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌مارۆدراون".
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به‌و ناوچانه‌ی سووریا كه شه‌ڕو پێكدادانه‌كان تیایاندا چڕه، ژان ئێگلاند راویژكاری تایبه‌تی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی مستورا داوای له ئه‌مریكا، رووسیا، توركیا و ئێران كرد له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر ئاگربه‌ستێك له سووریا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی كاری گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی سه‌ربه گرووپی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی سووریا، ئیگلاند له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە جنێڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا ئێگلاند رایگه‌یاند "داوا له ئه‌مریكا، رووسیا، توركیا و ئێران ده‌كه‌ین هاوكاربن تا له نیسان و ئایاردا هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌نینه به یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌و ناوچانه‌ی گه‌یشتن پێیان سه‌خته و ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌مارۆدراون".
هاوكات سه‌باره‌ت به هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای ئیدلب، ژان ئێگلاند ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه ده‌كریت له‌وه‌ی كێ له پشت هێرشه‌كه‌وه بووه و چ چه‌كێكی تێدا به‌كارهێنراوه و، گوتی: "شه‌ڕی سووریا زۆر قێزه‌ونه كه تیایدا زیاد له پیاوانی چه‌كدار منداڵان كوژراون. شه‌ڕێكی زۆر قێزه‌ونه كه تیایدا منداڵان به گازی ژه‌هراوی كوژراون".