Ömer Koparan
13 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2023
دێرازۆر - AA
لە پارێزگاکانی دێرازۆر و حەسەکەی سووریا، هێرش کرایە سەر سێ بنکەی دیکە کە سەربازانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراون.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستکەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ بە مووشەکی زەمین بە زەمین و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ و کێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرازۆر و بنکەکانی لە قەزای شەدادی سەربە حەسەکە.
لەو هێرشەدا مووشەکەکان کەوتوونەوە بنکەکان و دەوروبەریانەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکانی نەخراوەتەڕوو.