Eşref Musa
04 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2023
حەسەکە - AA
بە مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر و خەراب ئەلجیر لە پارێزگای حەسەکە و دێرازۆر لە سووریا.
بەپێی زانیاری سەرچاوە ناوخۆییەکان، بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر بنکەی سوپای ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی خەراب ئەلجیر لە حەسەکە و کێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرازۆر.
لە هێرشەدا کە مووشەکەکان کەوتوونەتە بنکەکان و دەوروبەریانەوە، زانیاری نییە لەبارەی ئەوەی زیانی گیانییان لێکەوتووەتەوە یان نا.
بەهۆی هێرشەکانەوە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە دەوری بنکەکان زیاد کراوە.