Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به بڕیاری به‌ریتانیا كه حزبوڵڵا لوبنان به باڵه سیاسییهكهشیهوه خسته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له تویته‌ر پۆستێكی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند:
"ئه‌مریكا به ستایشه‌وه پێشوازی له بڕیاری دۆستانی ئینگلیز ده‌كات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی حزبوڵڵا لوبنان. ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه كه ئێران پشتیوانی ده‌كات ده‌ستی سووره به‌خوێنی ئهمریكاییەکان. به‌رده‌وامە له ئه‌نجامدانی هێرش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌ورووپا و جیهاندا. یه‌كبوونی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه له گه‌شه‌سه‌ندن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێمی ئێران".
دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه حزبوڵڵا لوبنان به باڵه سیاسییهكهشیهوه خستۆته نێو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاوه بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا لوبناندا هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی ئه‌نسار ئه‌لئیسلام و JNIM كه له ئه‌فریقا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن خراونه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له یه‌كی ئاداره‌وه گۆڕانكارییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌كه‌یش ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی.
پێشتر به‌ریتانیا ته‌نها باڵی سه‌ربازیی حزبوڵڵا لوبنان خستبووه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.