Muhammet Kurşun
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
تاران - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ كاروباری سووریا، ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرینتیڤ له تارانی پایته‌ختی ئێران له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان كۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، لاڤرینتیڤ و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ڤێرشنین له دوای دیمه‌شق سه‌ردانی تاران-یان كردووه و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵاهیان په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، پێشهاتەكانی ناوچه‌كه و دۆخی سووریایان تاوتوێ كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عه‌بدوڵڵاهیان باسی له‌وه كردووه كه دانوستانی نێوان سووریاییهكان خۆیان له چوارچێوه‌ی قۆناغی ئاستانا، تاكه رێگای سیاسییه بۆ چارەسەرکردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته.
عه‌بدوڵڵاهیان هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه وڵاته‌كه‌ی هاریكاریی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌خوازێت و باسی له گرنگی به‌یه‌كه‌وه كاركردنی مۆسكۆ و تارانی كردووه له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی سووریادا.