Hemın Othman Mohammed
23 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2016
جنێڤ
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ستێفان دی مستۆرا رایگه‌یاند: "له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 29ی حوزه‌یرانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی، یه‌كلاده‌بێته‌وه كه چ كاتێك كۆبوونه‌وه‌كانی سووریا له جنێڤ ساز بكرێن، به‌رواری به ئامانج گیراویش مانگی ته‌مووزه".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی كاروباری گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دی مستۆرا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و تیایدا باسی له‌وه كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی موون، سه‌ردانی رووسیای كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته سێرگێی لاڤرۆڤ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیری له‌باره‌ی سووریاوه ئه‌نجامداوه.
گوتیشی: "سه‌ردانی نیویۆرك ده‌كه‌م بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، كه له 29ی حوزه‌یراندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له واشنتۆنیش كۆبوونه‌وه‌ی راویژكاریی ئه‌نجام ده‌ده‌م. له‌م نێوه‌نده‌شدا كۆبوونه ته‌كنیكییه‌كان دریژه‌یان هه‌یه. له قاهیره و مۆسكۆ ئه‌نجامدراون. كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش له ریاز ده‌بێت. كۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كان به سوودبوون بۆ سه‌رله‌نوی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی سووریا. له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 29ی حوزه‌یرانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كلاده‌بێته‌وه كه چ كاتێك كۆبوونه‌وه‌كانی سووریا له جنێڤ ساز بكرێن، به‌رواری به ئامانج گیراویش مانگی ته‌مووزه".