Mustafa Melih Ahıshalı
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
ئیستانبوڵ-AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران، محەمەد باقری ئاماژەی بە بەردەوامی هێرشەکان دا بۆ سەر ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات سەر بە پارێزگای ریفی دیمەشق باشووری سووریا.
محەمەد باقری لەبارەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات، لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی ئێرانی دا.
محەمەد باقری ئاماژەی بەوەدا کە رژێمی سووریا و ئێران پەیوەستی ئاگربەستە دەبن، بەڵام لەکاتی بوونی تیرۆریستان لە دەورووبەری دیمەشق، ئاگربەست بوونی نامێنێت.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران راشیگەیاند کە رۆژئاوا سەقامگیری لە سووریا ناخوازێت و گوتی: "دوای ئەوەی بینیان شەقامەکانی دیمەشق پاک کراوەتەوە، ئاگربەستێکیان راگەیاندووە".
رۆژی شەممەی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی گواستنەوەی برینداران و نەخۆشە قورسەکانی غوتەی رۆژهەڵات کە لەژێر گەمارۆی رژێمی ئەسەددایە، بڕیاری ئاگربەستی راگەیاندبوو لەو ناوچانە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر غوتەی رۆژهەڵات لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەسی مەدەنی کوژراون.