Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی روونكردنهوهن له حكوومه‌تی واشنتۆن له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه له رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كان كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپه‌وه ده‌ركراوه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئێلۆی ماكسیمی دۆڤۆی هاوتا ماداگاسكارییهكهی، لاڤرۆڤ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند.
ناوبراو رایگه‌یاند كه هێشتا بڕیاری ئه‌مریكا له‌وباره‌وه نازانێت و ته‌نها نیازی تره‌مپی له‌وباره‌وه بیستووه و گوتی، "چاوه‌ڕێی روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمی ده‌كه‌ین له ئه‌مریكا".
لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، حكوومه‌تی مۆسكۆ ئاماده‌ی هه‌موو جۆره گفتوگۆ و دانوستانێكه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی واشنتۆندا.