Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
- سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "ئیدی له توركیا هیچ بهربهستێكتان له‌به‌رده‌مدا نییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رهه‌مێك ده‌تانه‌وێت. پێویسته یه‌كه‌م ئامانجمان به نیشتمانیی كردنی به‌رهه‌مه‌كان بێت. جوانترین وه‌ڵاممان بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌میشه قسه و قسه‌ڵۆك له‌سه‌ر ئابووریمان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی خۆمانه به ئاره‌قی نێوچەوان و هێز و بازووی گه‌نجه‌كانمان. له‌به‌رئه‌وه رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر. ئێمه ئه‌وه‌مان ئه‌نجامدا كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان. ئه‌وه‌ی ماوه بۆ وه‌به‌رهێنه گه‌نجه‌كان ماوه‌ته‌وه."
- "بڕیاری پەرلەمانی ئەورووپا خۆی لەخۆیدا متمانەی گەلەکەمان بە یەکێتی ئەورووپا کەم دەکاتەوە، ئەو یەکێتیەش بریارێکی سیاسی دوور لە نیەتی باشی داوە. دەبێت یەکێتی ئەورووپا ئەوە بزانێت کە ئایا لەگەڵ تورکیا هاریکاری دەکات یان دەبێتە شەریکی رێکخراوی تیرۆریستی. گەلی تورکیا چاوەڕێی ئەمەن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "ئیدی له توركیا هیچ بهربهستێكتان له‌به‌رده‌مدا نییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رهه‌مێك ده‌تانه‌وێت. پێویسته یه‌كه‌م ئامانجمان به نیشتمانیی كردنی به‌رهه‌مه‌كان بێت. جوانترین وه‌ڵاممان بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌میشه قسه و قسه‌ڵۆك له‌سه‌ر ئابووریمان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی خۆمانه به ئاره‌قی نێوچەوان و هێز و بازووی گه‌نجه‌كانمان. له‌به‌رئه‌وه رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر. ئێمه ئه‌وه‌مان ئه‌نجامدا كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان. ئه‌وه‌ی ماوه بۆ وه‌به‌رهێنه گه‌نجه‌كان ماوه‌ته‌وه."
یڵدرم له ناوه‌ندی پێشانگای CNR EXPOی ئیستانبوڵ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی له بهرزونزمییهكانی ئابووریی توركیا كرد و گوتی: "شەپۆلێکی ئابووری رووی تێکردووین، هەر بۆیە ئەمە تەنیا شتێک نییە تایبەت بە تورکیا و هەڵەیە وابزانین هەمیشەییە. دەمەوێت بەراشکاوانە بڵێم هەموو هاووڵاتیانی خۆمان ئاگادار بکەمەوە کە خاوەنی ئابوورییەکی تەندروستین. لە تەواوی جیهاندا ئەو شەپۆلە هەیە. لە تورکیاش هەیە، بەڵام دەستەوەسانیش نین لەبەرامبەریدا. ئەرکی ئێمەیە کە نیگەرانیەکانی هاووڵاتیان و بازار و وەبەرهێنەرەکان و خاوەنکارەکان بڕەوێنینەوە.هەموو ڕێوشوێنێکمان گرتووەتە بەر".
ناوبراو له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه گوتی:"دوو رۆژ پەرلەمانی ئەورووپا کۆبوونەوە.بڕیاریاندا کە دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا رابگرن. ئەم بریارە بۆ ئیمە هیچ نرخێکی نییە. هەر خۆیان بڕیار دەدەن،گەلی خۆشەویستمان چی بریارێکیان دا ئەوە جێبەجێ دەکەین. بەدەر لەوە هیچ گرنگیەکی نییە" .
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا درێژه‌ی به قسه‌كانیدا و گوتی: "53 ساڵه له‌م ڕێگه‌یه‌دا به‌رده‌وامین. له‌پێناو چیدا؟ له‌پێناو جیهانێكی جوانتر و ئهورووپایهكی ئارامتر. له‌كاتێكدا ئامانجه‌كان روونن، مامه‌ڵه‌كردنی به‌م جۆره دژی توركیا ئاسۆی نادیارە. ئومێده‌وارم بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هیچ گرنگیی پێنەدرێت و پشتگوێ بخرێت. باوه‌ڕمان وایه هێشتا سهركردهگهلێكی ئاسۆگهش له یه‌كێتییه‌كه‌دا ماون كه نایانه‌وێت قۆناغی به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كه ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه به‌رده‌وامه، زیانی پێبگات".
هه‌روه‌ها یڵدرم باسی له رۆڵی توركیا كرد له به‌ده‌مه‌وه‌چوونی قه‌یرانه مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا بهراوردیكرد و گوتی: "نابێت ئەوە لەبیربکرێت کە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی باوەشی کردەوە بۆ ملیۆنان ئاوارە کە لەماڵ و حاڵی خۆیان ببوون لە عێراق و سووریا بەهۆی ئەو تراژیدیایی لەوێ روودەدات. تورکیا ئەگەر باوەش بۆ ئەم ئاوارانە نەکاتەوە ئێوەش حاڵی ئەورووپا دەبیننەوە . سێ چوار ئاوارە چوونە هەنگاریا و نەمسا، بەبەرچاوی خەڵکەوە شەقتان تێهەڵدەدان. مرۆڤایەتی لە تورکیایە ، تاکە وڵاتێک کە مرۆڤایەتی تیا نەمردبێت ئەوە تورکیایە".