Mohammed Baqi Hussein
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
گرووپێكی سووری 250 كه‌سی له شارۆچكه‌ی كاركامش سەربە پارێزگای عه‌نتاب گه‌ڕانه‌وه بۆ شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس باکووری سووریا كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له‌چه‌كدارانی داعش پاككرایه‌وه.
15 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به هه‌ماهه‌نگیی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی باکووری سووریا نزیك سنووری توركیا ئه‌نجامدرا، تێپه‌ڕی.
گرووپێك هاووڵاتیی سووری كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه له جه‌رابلوسه‌وه په‌نایان بۆ توركیا بردبوو، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان په‌یوه‌ندییان به پارێزگای عه‌نتابه‌وه كرد.
دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، 250 كه‌س كه گه‌وره و بچووك، ژن و منداڵ و بهتهمهنیشیان تێدایه، روویان له ده‌روازه‌ی سنووریی كاركامش كرد.
دوای تۆماركردنی ناوی خۆیان له یاریگای كاركامیش، پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدرا و ره‌وانه‌ی جه‌رابلوس كرانه‌وه.
حوسه‌ین رۆسته‌م یه‌كێكه له‌و په‌نابه‌رانه و ده‌ڵێت، "ئه‌و شوێنه‌ی لێی ده‌ژیاین له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه. بیری دایك و باوكمان ده‌كه‌ین. خێزانه‌كه‌م له‌وێیه. من لێره به‌ته‌نهام. ده‌لێن شه‌ڕ كۆتایی هاتووه، له‌به‌رئه‌وه ده‌ڕۆم. خه‌ڵكی گوندی چۆبانبهیم. سوپاس بۆ سه‌ربازانی تورك و سهركۆمار ئه‌ردۆغان، ئێمه‌یان له داعش رزگار كرد".