Rawan Subhi Obaiullah
13 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2023
دهۆک - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی دوێنێ هەینی بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای نەینەوا و لەمیانی سەردانەکەیدا بەنداوی مووسڵ و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ و چەند شوێنێکی دیکەی بەسەرکردەوە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە و پیاوانی ئایینی ئەنجامدا، بڕياره ئەمڕۆش چەند شوێنێکی دیکەی شارەکە بەسەر بکاتەوە و چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدات.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سعود مستۆ بۆ ئاژانسى ئانادۆڵۆ گوتى: "ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، محه‌مه‌د شياع سوودانى له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى رووحانى ئێزدييه‌كان كۆده‌بێته‌وه و چه‌ندين پڕس له گه‌ڵى تاوتوێ ده‌كرێن، وه‌كو باسكردنى ئه‌و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى كه رێكخراوى تيرۆریستى داعش ده‌رهه‌ق به ئێزدييه‌كان ئه‌نجاميداوه و ره‌وشى ئێستاى ئێزدييه‌كان که زياتر له هه‌شت ساڵه له نێو كه‌مپه‌كاندا ژيان به‌سه‌رده‌به‌ن و پڕسى گه‌رانه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئێزدييه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بگه‌رێننه‌وه سه‌ر زێدى خۆيان، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال".
پێشتر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌حما خه‌ليل به ئاژانسى ئانادۆڵۆ راگه‌ياندبوو: "دواى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى محه‌مه‌د شياع سوودانى ئه‌وان له گه‌ڵى كۆبوونەته‌وه و سوودانی به‌ڵێنی داوه رێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكات كه پێویستە شنگال ئاوەدانکردن بكرێتەوە و دوو هەزار و ٥٠٠ کەس له دانیشتووانی شنگال وەک پۆلیس دابمه‌زرێندرێن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچە و هێزه چه‌كداره‌كان بچنه ده‌ره‌وه و قایمقامێکی نوێ بۆ شنگال دەست نیشان بکرێت".
لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ و لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێکخستنی چوارچێوەی کارگێڕی و ئەمنی شارەکە، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر چەند خاڵیک رێککەوتن، بەڵام لەوکاتەوە رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە.
رۆژی سێی ئابی ٢٠١٤، تیرۆریستانی داعش پەلاماری قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوایان دا و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێزدی کوژران و برینداربوون، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری دیکەیش ئاوارەبوون، ئەمە وێڕای ئەوەی سەدانی دیکەیش رفێندران کە تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریان نادیارە.
به پێى زانيارييه‌كانى ئاژانسى ئانادۆڵۆ له بەرنامەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هه‌يه هه‌ر ئەمڕۆ سوودانی سەردانی شنگال، تەلەعفەر و حەمدانیە بکات.