28 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ئەگەر پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێنمایە تەندروستییەكان بەردەوام بێت، ئەوا عێراق رووبەڕووی شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، دەبێتەوە.
لەمبارەیەوە بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حازم جومەیلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: "هێشتا عێراق لە شەپۆلی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دایە، وێرای ئەوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان زووتر چوونەتە ناو شەپۆلی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە".
حازم جومەیلی روونی كردەوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا جێگیر نییە و بەردەوام لە گۆڕان دایە، تەنانەت ژمارەیەك پرسی لایەنی شاراوەی هەیە و گوتی:
"رێكخراوی تەندروستیی جیهان لەسەر بنەمای زانستیی و لێكۆڵینەوە هۆشداری سەبارەت بە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوە".
ئاماژەی بەوەیش دا ئەگەر رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رووی ئەمنییەوە بە باشی نەگیرینەبەر، هەروەها پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێنمایە تەندروستییەكان بەردەوام بێت، ئەوا عێراق رووبەڕووی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەكە دەبێتەوە".
بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا، 43 هەزار و 262 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 660 كەس گیانیان لەدەستداوە و 19 هەزار و 938ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.