Zana Natık Kerem
14 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2025
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، عیماد جەمیل ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارە نوێیانەی کە گرتوویانەتەبەر، توانیویانە سێ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دەنگدەری نوێ بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی عێراق، تۆمار بکەن.
عیماد جەمیل، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکارەکانیان لە درێژکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمی، کارکردن لە رۆژانی پشوو، گەڕانی تیمەکانیان لە زانکۆ و دامەزراوەکان و ماڵی ھاووڵاتییان، ھۆکاربووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و تۆمارکردنی دەنگدەری نوێ.
ڕاشیگەیاند لە ڕێگای تیمە گەڕۆکەکانیانەوە، سێ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دەنگدەری نوێ کە لە لەدایکبووانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٧ تۆماری بایۆمەترییان بۆ ئەنجامدراوە.
ھەر لەوبارەیەوە گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند، بەپێی فۆرمی خۆراکی وەزارتی بازرگانی عێراق کە لە ٢٥ی مانگی ئادارەوە تا ١٣ی ئەم مانگە، زیاتر یەک ملیۆن کەس کە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ن، تۆماری خۆیان بۆ دەنگدان نوێکردووەتەوە.
بڕیارە ڕۆژی ١١ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.