Zana Natık Kerem
25 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2023
ھەولێر – AA
ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سوپای عێراق لە بنکەی ئاسمانی کوت سەربە پارێزگای واست لەکاتی مەشق و ڕاھێناندا، کەوتەخوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی (Jet Ranger) سەربە سوپای عێراق لە بنکەی ئاسمانیی کوت لە کاتی مەشق و ڕاھێناندا کەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکە، تیمی ناو ھێلیکۆپتەرەکە برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە ھێلیکۆپتەرەکە بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، کەوتووەتەخوارەوە و ھاتووە: "تیمێکی تەکنیکی سەربە وەزارەتی بەرگریی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و دەست نیشانکردنی ئەو کێشە تەکنیکییەی کە بووەتە ھۆی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکە، ڕەوانەی بنکەی ئاسمانیی کوت کراوە".
بەپێی زانیارییەکان، لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرە سەربازییەکەی سوپای عێراق لە پارێزگای واست، دوو ئەفسەر برینداربوون.