Hüseyin Burak Demirer
26 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
كچه یاریزانی تێنسی ئهمریكی، سۆفیا کێنین کە لە ریزبەندی پێنجەم جیهانی خانمانی وەرزشوانی تێنسدایە، بەهۆی ئەوەی پشکنینەکەی بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە، بەشداری ناکات لە دوایین خولی گراند سلامی ئەمریکای کراوەدا.
سۆفیا کێنین کە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیای لە ٢٠٢٠ی بەدەستهێناوە، یەکێکە لە کەسایەتییە گرنگەکان وەک سیرینا ویلیامس، رۆجێر فیدرەر، رافایل ناداڵ و دۆمینیک سیم کە بەشداری لە کراوەی ئەمریکا ٢٠٢١دا، ناکەن.
سۆفیا کێنین-ی تەمەن ٢٢ ساڵان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە ''ئەنجامی ئەو پشکنینەی لەم نزیکانەدا بۆ کۆرۆنام کرد پۆزەتیڤ دەرچووە، هەرچۆنێک بێت ڤاکسینم وەرگرتووە و نیشانەکانی پەتاکەم بەسووکی پێوە دیارە، بەڵام بەردەوام ئەنجامی پشکنینەکان پۆزەتیڤە. لەبەرئەوە ناتوانم لە کراوەی ئەمریکادا بەشداربم کە هەفتەی داهاتوو دەست پێ دەکات''.